رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، له ساڵى 1960 یه‌كه‌م ژن له‌سه‌ر ئاستى جیهان له سریلانكا بوو به سه‌رۆك وه‌زیران، كه‌چى ئێستا 21 ژن سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كه به وردى باس له پێشكه‌وتنى رۆڵى سه‌ركردایه‌تى ژنان ده‌كات و نموونه به سه‌ركه‌وتنى جاسیندا ئه‌ردێرنى سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزیله‌ندا ده‌هێنێته‌وه.
له به‌شێكى راپۆرته‌كه هه‌ندێك ئامار له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ژنان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌وانه له ساڵى 1960 یه‌كه‌م ژن له سریلانكا به ناوى “سیریماڤۆ به‌ندرانایكا” بوو به سه‌رۆك وه‌زیران دواى ئه‌و گۆل‌دا مایه‌ر له ئیسرائیل و ئه‌ندیرا گاندى له هیند، كه‌چى له‌و كاته‌وه تا ئێستا 90 ژنى تر رۆڵى سه‌ركردایه‌تییان له جیهان هه‌بووه.
راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، له كۆى 193 وڵات ئێستا 21 وڵات له‌لایه‌ن ژنانه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن.
له هه‌شته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو 11 ژن بوونه سه‌رۆكى وڵات، له نۆهه‌ده‌كان بووه 22 و له ساڵى 2010 بوو به 25 ئه‌و كات 56 ژن خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى وڵاته‌كانیان كاندید كردبوو.

سیریماڤۆ به‌ندرانایكا.. یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانى ژن له مێژووى نوێ