نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى رێگاى دوو سایدى هه‌ولێر- رۆڤیاى كرده‌وه، ئه‌و رێگایه‌ى به پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژى داده‌نرێت و له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى له كابینه‌ى پێشوو ده‌ست به كاره‌كانى پڕۆژه‌كه كراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى تشرینى یه‌كه‌م، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى وچه‌ندان به‌رپرسى تر‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم رێگاى دووسایدى هه‌ولێر- رۆڤیاى كرده‌وه.
له وتارێكدا مه‌سروور بارزانى باسى له‌وه كرد ئه‌و پرۆژه‌یه له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێشوو ده‌ست به‌كاره‌كانى كراوه و له‌سه‌رده‌مى ئه‌م كابینه‌یه ته‌واو كراوه. مه‌سروور بارزانى دووپاتیشى كرده‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه به ستانداردى نێوده‌وڵه‌تى دروست كراوه.
پرۆژه‌ى دووسایدى هه‌ولێر- رۆڤیا به پرۆژه‌یه‌كى نوێ و ستراتیژى داده‌نرێت و هه‌ولێر و دهۆك به یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، له كابینه‌ى پێشووى حكوومه‌تى هه‌رێم له لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى كه ئه‌و كات سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو به‌ردى بناغه‌كه‌ى دانراوه و هه‌ر ئه‌و رۆژیش ده‌ست به كاره‌كانى پڕۆژه‌كه كراوه.