له‌ قه‌راج ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێك چوار كه‌سى كرده‌ قوربانى

0

شلێر سه‌عید، تایبەت بەنوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە 20تشرینی یەكەمی 2020، لە سنووری ناحیەی قەراجی سەر بە مەخموور، چواركەس بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبێلەكەیان گیان لەدەستدەدەن.


رەشاد گەڵاڵی بەرپرسی كۆمیتەی مەخموورى یه‌كێتى وه‌ك ئاگادرێكى نزیك له‌ رووداوه‌كه‌، بەنوچەنێتی ڕاگەیاند: كاتژمێر 10 سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بۆمبێك لە گوندی ڕواڵە بە ئۆتۆمبێلێك ته‌قیوه‌ته‌وه‌ ، كە باوكێك و سێ كوڕی لەگەڵ بووە و هەرچواریان شەهید بوون .


گوتیشی باوكەكە ناوی حاجی سالم بارامە خەڵكی گوندی زوڕنا بوون و بە گوندی ڕواڵە تێپەڕیون بۆ سەركار ده‌چوون ، گوتیشی ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لە ڕوداوەكە.

گوندی ڕواڵە دەكەوێتە ڕۆژهەڵاتی شاری مەخموور و پێشتر لەژێر دەسەڵاتی چەكدارانی داعشدا بوو، دوای ئازادكردنیشی، لە چوارچێوەی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧، كەوتەوە دەست میلیشیا و هێزەكانی عێراق و تاوەكوو ئێستا بەپێی پێویست پاشماوەی داعش لە ناوچەكە پاك نەكراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com