سەنگەر ئاکرەیی – نوچەنێت
دوای ئەوەی دوێنێ 19ـی تشرینی دووەم، ئۆفیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوەکدا هەواڵی توشبوونی د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێری بە کۆرۆنا راگەیاند. ئەوە دووپات دەكرێتەوە كە دۆخی تەندروستی جێگیر و باشە.
ههڤاڵ عەبدولعەزیز، بەرپرسی نووسینگەی پارێزگار بە (نوچەنێت)ی گوت “دوێنێ تێستمان بۆ دکتۆر فرسەت کرد و پۆزەتیڤ دەرچوو. بەلام ئێستا تەندروستی باشە.”
سەبارەت بە بهڕێوهبردنى کاروباری فرسەت سۆفی، ههڤاڵ گوتیشی “پارێزگار دوو جێگری هەیە، یەک بۆ کاروباری هونەريی و یەکێک بۆ کاروباری كارگێڕییه. کە لە ئەمرۆ بە دواوە کاک هێمن قادر کاروباری کارگێريی ئۆفیسی پارێزگار بەرێوە دەبات تا فرسەت تەندروستی جێگیر دەبێت و لە کەرەنتینە تەواو دەبێت.”