رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له به‌رده‌وامبوونى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر رووداوى هێرشه‌كردنه سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێ، سێ كه‌س كه گومانیان لێده‌كرێ هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌یان ئه‌نجام دابێ دیار نه‌ماون.
راپۆرته‌كه سه‌ره‌تا باس له‌وه ده‌كات، ته‌واوى سنووره‌كانى هه‌ولێر ومووسڵ ئێستا به ده‌ست هێزه عێراقییه‌كانه‌وه‌یه و حه‌شد زیاتر له 10 كلیۆمه‌تر كشاوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده لیواى 30 حه‌شد ناوچه‌كه‌ى جێنه‌هێشتووه، به‌ڵام راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، هیچ بڕیارێكى ئه‌منی له ناوچه‌كه به‌ده‌ست حه‌شده‌وه نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق گوتوویه‌تى، جارێكى تر رووداوى هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر دووباره نابێته‌وه وته‌واوى بۆشاییه ئه‌منییه‌كان له‌ناوچه‌كه پڕ كراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به لێكۆڵینه‌وه‌كانیش گوتراوه، سێ كه‌س گومانیان لێ ده‌كرێ، كه‌چى هیچ یه‌كێكیان دیار نه‌ماون. یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كانیش خوشكه‌زاى وه‌عد قه‌دۆ وحنین قه‌دۆیه، كه یه‌كه‌میان به‌رپرسى حه‌شدى شه‌به‌ك بووه و دووه‌میشیان په‌رله‌مانتاره.
له كۆتایى مانگى رابردوو هێرشى مووشه‌كى كرایه سه‌ر هه‌ولێر، لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرا، چونكه له ناوچه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌واوه ئاراسته‌ى هه‌ولێر كرا بوو، كه ئه‌و لیوایه ده‌سه‌ڵاتى تێدایه. هیچ زیانێكى گیانى له هێرشه‌كه نه‌بوو.