نووچەنێت-عەرەبی جەدید
چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار دەڵێن لیستی دەوڵەتی یاسا تووشی لێكترازان هاتووە و بوونەتە دووبەرە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بەرەی یەكەم خۆی لە مالیكی و كەسە نزیكەكانیدا دەبینێتەوە كە دەڵێن دەبێت ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا وەك گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمانی عێراق بناسرێت و مالیكیش تاكە كاندید بێت.
بەڵام بەرەی یەكەم خۆیان لە كوتلەی موستەقیللونی سەر بە شەهرستانی و رێكخراوی بەدری سەر بە هادی عامری دەبیننەوە كە خاوەنی 55 كورسین و دەڵێن دەبێت بەدەم بانگەوازر مەرجەعییەتەوە بچسن و لیستی هاوبەشی شیعەكان وەك گەورەترین فراكسیۆنی ناو پەرلەمان بناسێنین و ئەو كەسەش كە دەبێتە كانددیی سەرۆك وەزیران دەبێت بە كۆدەنگی هەموو لایەنە شیعەكان دابنرێت و حیستب بۆ بۆچوونی سوننە و كوردیش بكرێت.
لیستەكانی سەر بە حسێن شەهرستانی و هادی عامری لە هەڵوێستە تاكڕەوانەكانی مالیكی تووڕەن و تەنانەت بڕیاری جیابوونەوەیان لە لیستەكەی مالیكی داوە ووتوویانە دەنگ بە هەركەسێك دەدەین بۆ سەرۆك وەزیران، مالیكی نەبێت.
مالیكی ترسێكی زۆری هەیە لە جیابوونەوەی ئەو دوو كوتلەیە و ئێستا خوزەیر خوزاعی راسپاردووە بۆ ئاشتكردنەوەیان، بەڵام تا ئێستا سوورن لەسەر بۆچوونەكانی خوێن
