شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان، له لێدوانێكى به نوچه‌نێتى راگه‌یاند، مه‌سه‌له‌ى پرساندنى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى داوایان كردووه به وه‌ڵامى نووسراو رازی نیین.
وێراى ئه‌وه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌ت وتیمى كابینه‌كه‌ى له په‌رله‌مان ئاماده بوون وروونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ته‌واوى بابه‌ته‌كان داوه، كه‌چى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى پێشتر داواى پرساندنى حكوومه‌تیان كردبوو، له‌سه‌ر داواكه‌ى خۆیان مكوڕن.
شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، ” به‌پێى یاسا ده‌بێ ئه‌و به‌رپرسانه‌ى داواكراون له په‌رله‌مان ئاماده بن و یانیش متمانه‌یان لێ بسه‌نرێته‌وه”.
شێركۆ جه‌وده‌ت له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد ئه‌وان ناتوانن متمانه له سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت وه‌ربگرنه‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ زیاتر له‌سه‌ر مه‌سه‌له داراییه‌كان و مووچه روونكردنه‌وه‌یان پێ بدرێت.
شێركۆ جه‌وده‌ت گوتى، “ئێمه ده‌زانین متمانه‌یان لێ ناساندرێته‌وه به‌پێى ئه‌وه‌ى ئه‌وان زۆرینه‌ن له په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه هه‌موو فشارى په‌رله‌مانه بۆ چاره‌سه‌كردنى بڕینى ئه‌و 21%و 18% و نه‌دانى مووچه‌و چه‌ند پرسێكى دیكه”.
له په‌رله‌مانه‌وه باس له‌وه ده‌كرێ حكوومه‌ت به نووسراو وه‌ڵامى پرساندن داوه‌ته‌وه، كه‌چى شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێ وه‌ڵامى پرساندن به نووسین نابێت.