شلێر سەعید، تایبەت بە(نوچە نێت)
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەبەرانبەر دیناری عێراقی ئاشكرا دەكات و ئەوەش رووندەكاتەوە كە تەنیا بانكی ناوەندی دەسەڵاتی بەسەر دانانی نرخەوە هەیە.
لەمبارەیەوە شێروان میرزا لە لێدوانەكدا بە (نوچەنێت)ی راگەیاند:”ڕاستە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا دۆلار بەرزدەبێتەوە دینار دەشكێت بەڵام بانكی مەركەزی لە بەیاننامەیەكیان گووتویانە هیچ نیازیان نیە نرخی دۆلار بەرزبكەنەوە .
ناوبراو گوتیشی “سێ هۆكار هەن بۆ بەرزبونەوەی نرخی دۆلار ئەوانیش یەكەمیان بەهۆی ئەو دەنگۆیانەی وایككردووە بازرگانان روو لە كڕینی دۆلار بكەن و دووەمیشیان هەوڵدانی بانكی ناوەندی بۆ پۆلێنكردنی بانك و شوێنەكانی گۆڕینەوەی دراوە، هۆكاری سێیەمیش كە گرنگترینیانە ئەوەیە كە بانكی ناوەندی رەتیكردەوە دۆلاری ئەمەریكی بفرۆشێت”.
هەروەها میرزا دەشڵێت” سیاسەتی خەرجكردنی دۆلاری ئەمەریكی تەنیا بانكی ناوەندی حوكمی بەسەردا دەكات، بەو پێیەی كە دامەزراوەیەكی بێلایەنە”.
لەچەند ڕۆژی ڕابردودا دۆلاری ئەمەریكی لە بەرامبەر دیناری عێراقیدا بەرزبونەوەی خێرای بەخۆوەبینی ئەوەش نیگەرانی لای خەڵك و بازرگانان دروستكردووە چونكە كاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر كەلوپەلی سەرەكی .