حەكیم : عێراق هی هەموومانە لە شاخەكانی كوردستانەوە تا موسڵ و بەسرە بەمشێوە دەمێنێتەوە
نوچە: هەولێر
عەمار حەكیم سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە عێراق، رایگەیاند، یەكپارچەیی خاكی عێراق پرۆژەمانە و سازشی لەسەر ناكەین.
عەمار حەكیم لە وتاری جەژندا وتی “عێراق هی هەموومانە، لە شاخەكانی كوردستانەوە هەتا موسڵ و بەسرە بەم شێوەیە دەمێنێتەوە”.
حەكیم لە وتارەكەیدا، ھۆشداریدا لە بوونی پیلانگێری بۆ داڕشتنی سنوور لە ناوچەكە لە لایەن “تیرۆر”ەوە و وتی:” بەپێی ئەو پیلانەی كە تیرۆریستان بۆ دیاریكردنی سنووری خۆیان لە ناوچەكە دایانڕشتووە، یاریی بە چارەنووسی گەلانەوە دەكرێ”.