سەنگەر ئاکرەیی – نوچەنێت
بریار وایە دوای کۆتایی هاتنی چڵەی کۆچی دوایی بابەشێخ، رێبەرێکی نوێ بۆ ئێزدییەکان دەستنیشان بکرێت.
سەرەتای ئەم مانگە بابەشێخ تەحسین، میری ئیزدییەکانی کوردستان و جیهان، لە نەخۆشخانەیەک لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان حازم تەحسین علی بەگ، لەم مانگەدا و بەر لە دەسپێکی مەراسیمی چلەی کۆچی بابەشێخ لە ئەڵمانیاوە بگەرێتەوە کوردستان و دوای مەراسیمەکە گەنگەشەی هەڵبژرادنی رێبەرێکی نوێ بکەن.
خەیری بوزانی، بەرێوبەری کاروباری ئێزدییەکان لە کوردستان بە (نوچەنێت)ی راگەیاند “تاکو ئێستا دوو بەربژێر بەناوەکانی “شێخ فەرهاد باباشیخ كوڕى بابەشێخ خارتو و شێخ علی كوڕى باباشێخ الیاس” بۆ ئەم پۆستە دەستنیشانکراون.”
پۆستی بابەشێخ لە ئایینی ئێزدییەکان دووهەم پۆستی باڵای ئایینییە کە پێویستە کەسی بەربژێر نەوەی شێخ مەلیک فەخرەدین بێت تاکو بەو پلەیە بگات.