نوچه‌نێت
رۆژى شه‌موو رابردوو باره‌گاى لقى پێنجى پارتى له به‌غدا سووتێنرا، هه‌رچه‌نده راسته‌وخۆ میلیشیاكانى شیعه تۆمه‌تبار كران، به‌ڵام ئه‌و گرووپه‌ى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر لقه‌كه‌ى پارتى ناویان له خۆنا بوو “ربع الله” ناوێكى نوێ بوو پێشتر له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌كارنه‌هێنراوه، سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق هه‌ندێك زانیاری‌یان له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه ئاشكرا كردووه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانى عێراق به ماڵپه‌ڕى “حوڕه”یان داوه، گرووپى ربعوڵا یه‌كه‌م جاره له عێراق له‌ریزى میلیشیاكانى سه‌ربه ئێرانه‌وه دره‌ده‌كه‌وێ. ماناى وشه‌كه “ربع الله” واته جه‌ماعه‌تى خودا.
به‌رپرسێكى باڵاى هه‌واڵگرى كردوویه‌تى، وه‌ك رێكخستن ئه‌و گرووپه نوێیه، به‌ڵام سه‌ربه گرووپه كۆنه‌كانه و گومان ده‌كرێ سه‌ربه به‌شى راگه‌یاندنى كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراقى بێت.
له راپۆرته‌كه هاتووه ئه‌و گرووپه له‌گه‌نجان پێكهاتووه، زیاتر كار له سۆشیال میدیا ده‌كه‌ن. سه‌ره‌تا هه‌ڵمه‌تى راگه‌یاندن ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و دواتر هێرش ده‌كه‌ن. وه‌ك تێبینى كراوه له هێرشه‌كانیان په‌نا بۆ گه‌یاندنى زیانى گیانى نابه‌ن.
شاره‌زایان گوتوویانه ئه‌و گرووپه هاوشێوه‌ى به‌ڵته‌جییه‌كانى حوسنى موباركى سه‌رۆكى میسڕ وشه‌بیحه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمى سووریا‌ن، كه پێشتر له‌دژى خۆپێشانده‌ران ئه‌م دوو وڵاته به‌كارهاتوون.
سه‌لمان ده‌هام شاره‌زا له گرووپه توندڕه‌وه‌كان بۆ حوڕه باسى له‌وه كردووه، وشه‌ى “ربع الله” واته‌یه‌كى ته‌واو له زاراوه‌ى عێراقیه‌كان نادات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و گرووپه هه‌ندێك ناوى سه‌یروسه‌مه‌ره بۆ به‌شه‌كانیان به‌كارده‌هێنن.
به‌شى راگه‌یاندنیان له تلیگرام ناوى”سابرین نیوز”ه، به‌شى سووتاندن ناوى”ئه‌بو جداحه”یه واته خاوه‌ن چه‌رخى ئاگر.
باس له‌وه‌یش ده‌كرێ ئه‌وان به هه‌زاران لاپه‌ڕه و ئه‌كاونتى ساخته‌یان هه‌یه بۆئه‌وه‌ى كاتێك هه‌ڵمه‌تێك دروست بكه‌ن، وا نیشان بده‌ن كه ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكى میللییه. حوڕه ده‌ڵێ، تێبینى ئه‌وه كراوه ئه‌و كه‌سانه به ئۆتۆمبیله‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ره‌وانه‌ى لاى باره‌گاكه‌ى پارتى كراون.