نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕێكى عێراقى ئاشكراى كردووه، هێزێكى سه‌ربه ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه جێگیر كراوه و هێزه‌كه‌ى لیواى 30ى حه‌شد كشاوه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه، هێزێكى مغاویرى سه‌ربه ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى مووسڵ له ده‌شتى نه‌ینه‌وا جێگیر كراوه و له شوێنى ئه‌و هێزه‌ى كه پێشتر به هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێر تۆمه‌تبار كرا بوو.
گوته‌بێژى لیواى 30 ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌واڵه‌كه‌ى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى به شكستى ئه‌وان لێ نه‌درێته‌وه. گوتوویه‌تى هێنانى ئه‌و هێزه په‌یوه‌ندى به هێرشه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێره‌وه نییه. به‌ڵكو هاتووه بۆشاییه ئه‌منییه‌كان پڕ بكاته‌وه.
له كۆتایى مانگى رابردوو به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر، هێرشه‌كه له‌و ناوچانه‌ى كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى بوون كرابوو. بۆیه حكوومه‌تى عێراق بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى دا تا له شوێنى ئه‌وان هێزێكى عێراق فه‌رمى جێگیر بكات.