نوچه نێت
رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى ئه‌مریكى ئاشكراى كردووه، به‌رپرسى دۆسیه‌ى تیرۆر له كۆشكى سپى ئه‌مریكا سه‌ردانى دیمه‌شقى كردووه و به نهێنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژێمى سووریا كۆبووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز پوخته‌یه‌كى راپۆرته‌كه‌ى وۆڵ ستریت جوڕناڵى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كاش باتڵ كه یاریده‌رده‌رى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكایه سه‌ردانى دیمه‌شقى كردووه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌وێ كۆبووه‌ته‌وه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه باتڵ به‌رپرسى دۆسیه‌ى تیرۆریشه له كۆشكى سپى، ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌یشى ئه‌وه بووه هه‌وڵ بدات دوو هاووڵاتی ئه‌مریكى ئازاد بكات كه له سووریا بارمته كراون.
به‌رپرسانى ئه‌مریكى زانیارییه‌كانیان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام باسیان له‌وه نه‌كردووه كه باتڵ له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ كامه به‌رپرسى رژێمى ئه‌سه‌د كۆبووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ى جه‌نگى سووریا ئه‌مریكا دژایه‌تى رژێمى سووریاى كردووه و ته‌نانه‌ت دوایین جار دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، پێشتر پلانى كوشتنى به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى رژێمه‌كه‌یان هه‌بووه.