شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
ده‌نگۆى چاپكردنى پاره‌ى گه‌وره‌تر له 50 هه‌زار دینارى بڵاوكراوه‌ته‌وه، په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌م كاره بكات به‌هاى دیناره‌كه‌ى ده‌بێت به سفر.
چه‌ند رۆژێكه ده‌نگۆى چاپككردنى پاره‌ى گه‌وره‌تر له 50 هه‌زار دینارى له عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و چه‌ندان ماڵپه‌ڕى عێراقى كاریان له‌سه‌ر كردووه.
وه‌ك له ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى باسى كردووه، بیانووى چاپككردنى پاره‌كه بۆئه‌وه‌یه به‌هاى دیناره‌كه كه‌مێك دابه‌زێ، بۆئه‌وه‌ى بتوانێ بڕێكى زیاتر پاره به‌ده‌ست بهێنێ.
شێروان میرزا په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق، له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “ئه‌مه هه‌وڵێكى ترسناكه ئه‌گه‌ر هه‌بێ”.
شێروان له لێدوانه‌كه‌ى وێراى ئه‌وه‌ى بێ ئاگایى خۆى له‌مه نیشان دا، گوتیشى، “ئه‌گه‌ر عێراق ئه‌و كاره بكات ئه‌وا به‌هاى دیناره‌كه‌ى ده‌بێت به سفر”.
عێراق زیاتر له 13 ساڵ ئه‌زموونى پاره چاپكردنى هه‌یه ئه‌ویش له سه‌رده‌مى رژێمى به‌عس بوو، به‌ڵام لێكهوتهكهى زۆر نه‌رێنى كه‌وته‌وه رێژه‌ى هه‌ڵاوسان گه‌یشته 1500%