دوێنێ له رووداوێكى نامرۆڤانه 12 كه‌س له قه‌زاى به‌له‌د رفێنران و دواتر ته‌رمى هه‌شت كه‌سیان دۆزرایه‌وه. عێراقییه‌كان گومان له تواناى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن هیچى لة دذى تاوانباران پێناكرێ ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ده‌چێته پرسه‌ى قوربانییان و وێنه‌یه‌كى جوان ده‌گرێ.
دوێنێ له ناوچه‌ى فهرحاتییهى قه‌زاى بهلةد له پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین 12 كه‌س رفێنران و دواتر ته‌رمى هه‌شت كه‌سیان دۆزرایه‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان و خه‌ڵكى ناوچهكة میلیشیاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق ده‌ستیان له تاوانه‌كه هه‌بووه. رۆژنامه‌ى حوڕه ده‌ڵێ ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى تره بۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو دوێنێ له یه‌ك كاتدا له دوو رووداوى جیاواز كورد و سوننه كرانه ئامانج، له به‌غدا باره‌گاى پارتى سووتێنرا و له به‌له‌دیش سوننه‌كان به درِندهترین شێوه كوژران.
میدیاكانى ئه‌مریكا به ئاشكرا له هه‌ردوو رووداو حه‌شد و ئێران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ناڵى حوڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات خه‌ڵكى عێراق له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه متمانه‌یان بهكازمى نه‌ماوه.
به‌ڵكو پێیانوایه به‌شێوه‌یه‌كى باو وه‌ك رووداوه‌كانى تر مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى فه‌رحاتییه كردووه.
حوڕه ئاماذةى بؤ چه‌ند توتێك كردووه له‌وانه یه‌كێك له تویته‌كان باسى له‌وه كردووه وه‌ك رووداوه‌كانى تر كازمى چووه پرسه‌كه و وێنه‌یه‌كى گرتووه.
یه‌كێك له عێراقییه‌كان بة ناوى “Hasanain Qays ” له تویته‌ر نووسیویه‌تى، “كازمى چووه ناوچه‌ى فه‌رحاتییه سه‌ردانه‌كه‌ى به‌پێى پێوه‌ره‌كانى كازمى وتیمى راوێژكارانى سه‌ركه‌وتوو بوو. چونكه وێنه‌یه‌كى گرتووه و لێدوانێكى ئاگرینى داوه و ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا، جا سوپایه‌كى ئه‌لیكترۆنى ده‌هۆڵ بۆ مسته‌ر فۆتۆ ده‌كووتن”.
له رابردوویشدا تێبینى كراوه كازمى هه‌مان ره‌فتارى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ى هیشام هاشمى و ریهام یه‌عقووب دووباره كردووه‌ته‌وه.