مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ به‌ره‌و پاریس به‌ڕێ كه‌وت و بڕیاره له‌م گه‌شته ئهورپییهدا جگه له فڕه‌نسا سه‌ردانى به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیایش بكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 18ى تشرینى یه‌كه‌م، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ره‌و فڕه‌نسا به‌ڕێ كه‌وت و بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانى سێ وڵاتى گرنگى ئه‌وروپا بكات.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى حكوومه‌تى عێراق ئه‌مڕۆ كازمى به‌ڕێ كه‌وتووه و كارنامه‌ى گه‌شته‌كه سێ وڵاتى ئه‌وروپى له‌خۆ ده‌گرێ.
پێشتر فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاندبوو، كازمى بۆ كۆمه‌ڵێك بابه‌ت سه‌ردانى ئه‌وروپا ده‌كات. له‌وانه بابه‌تى سڕینه‌وه‌ى عێراق له لیستى ره‌شى پاره‌داركردنى تیرۆر، هێنانى چاودێرى ئه‌وروپى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.