شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت
شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقى پێنجى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، پارتى چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى ئه‌و لیژنه باڵایه ده‌كات كه له‌سه‌ر رووداوى سووتاندنى لقه‌كه‌یان له به‌غدا دروست بووه.
دوێنێ باره‌گاى لقى پارتى له به‌غدا سووتێنرا، شوان محه‌مه‌د ته‌ها به‌رپرسى لقه‌كه، ئه‌و كات رایگه‌یاند سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆیش له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باسى له‌وه كرد هێشتا ئه‌وان هیچ شتێكیان نه‌كردووه و ته‌نیا چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كه‌ن كه له‌سه‌ر ئاستى باڵا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكهێنراوه.
شوان محه‌مه‌د ته‌ها دووپاتى كرده‌وه، لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكى باڵا پێكهێنراوه و له‌لایه‌ن قاسم ئه‌عره‌جى راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێ.
دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، باره‌گاى لقى پارتى له به‌غدا سووتێنرا و ئه‌و رووداوه له ده‌ره‌وه و ناوخۆى عێراق سه‌ركۆنه كرا.