ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌ى به‌ریتانیا له عێراق له تویتێكدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشكردنه سه‌ر لقى پارتى له به‌غدا ده‌كات وده‌ڵێ، “چاره‌سه‌ریى ناكۆكى سیاسى به گفتوگۆ ده‌بێ، نه‌وه‌ك توندوتیژى”.
باڵیۆزخانه‌ى به‌ریتانیا له تویته‌ر په‌یامێكى سه‌ركۆنه‌كردنى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “شانشینى یه‌كگرتوو به‌توندیى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى سه‌ر باره‌گاى پارتى له به‌غدا سه‌ركۆنه ده‌كات. چاره‌سه‌رى ناكۆكى سیاسى به گفتوگۆ ده‌بێ، نه‌وه‌ك توندوتیژى، ئه‌مه‌یش ره‌گه‌زێكى سه‌ره‌كییه له دیموكراسى راسته‌قینه”.
له‌كۆتایى تویتهكهیش به‌ریتانیا پێشوازى له‌و هه‌نگاوانه ده‌كات كه بۆ سزادانى به‌رپرسان له رووداوه‌كه گیراوه‌ته‌به‌ر.
له‌سه‌ر هه‌مان دیاره‌ده ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى سه‌ر لقى پارتى كرد و راسته‌وخۆ حه‌شد و ئێرانى تۆمه‌تبار كرد.