سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
وێراى ئه‌وه‌ى دوو رۆژ به‌سه‌ر كۆتایى هێنان به ژیانى كچه‌كه‌ى سۆران تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه خۆى كوشتووه، یان كوژراوه.
لە رۆژی هەینی رابردوو ١٦ ی تەشرینی دووەم، كچێكى ته‌مه‌ن 22 ساڵه له سۆران به ناوى “گ،ف” كۆتایى به ژیانى هێنراوه، تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه
بەرپرسێکی توندوتیژی ئافرەتان لەو کەیسە، کە بەهۆی هۆکاری ئەمنی وفەرمانی كارگێڕییه‌وه نەیویست ناوەکەی ئاشکرا بکرێت، بەنوچەنێتی گوت: “تاکو ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە وهۆکارەکەی هەتا ئێستا دهرنەکەوتووە و لایەنی پەیوەندیدار لە بەدواداچوون بەردەوامن”
رووداوى گیان له‌ده‌ستدانى ئه‌و كچه ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى رابردوو بوو، به‌رپرسه‌كه‌ى توندوتیژى ئافره‌تان باسى له‌وه كرد ئه‌وان به‌رده‌وامن له وه‌رگرتنى گوته‌ى كه‌سانى په‌یوه‌ندیدار بهكهیسهكهوه، به‌ڵام تا ئێستا بۆیان روون نه‌بووه‌ته‌وه كه خۆكوشتن بووه یان كوژران.