نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا شه‌رمه‌زارى تاوانه‌كه‌ى به‌له‌د ده‌كات و داوا ده‌كات حكوومه‌تى فیدراڵ ده‌ستوبرد بكات بۆ دۆزینه‌وه‌ى تاوانباران.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى به‌له‌د هاته‌ده‌نگ و به توندى شه‌رمه‌زارى كرد. دوێنێ له ناوچه‌ى فهرحاتییهى سه‌ربه پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین 12 كه‌س رفێنران و دواتر هه‌شتیان به كوژراوى دۆزرانه‌وه.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان:
زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فه‌رحاتییه‌ی سه‌ر به قه‌زای به‌له‌د له پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه قوربانی. هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکه‌ین.
داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبه‌ڕووی یاسا بکرێنه‌وه و به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن.
ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ هه‌ڕه‌شه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان