ئێدوارد سنۆودن: ئەبوبەكر بەغدادی لەلایەن مۆسادەوە ساڵێك خولی پێ بینراوە
كارمەندێكی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكا دەڵێت، ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی داعش ساڵێكی تەواو لەناو موسادی ئیسرائیلیدا خولی پێ بینراوە تا ئامادە بێت بۆ ئەوەی ببێتە خەلیفەیەكی سەركەوتوو.
سنۆودن دەڵێت هەواڵگرییەكانی ئەمریكا و بریتانیا و ئیسرائیل پلانێكی پێِوەختەیان هەبووە بۆ درووستكردنی داعش.
بە ووتەی سنۆودن مەبەستی ئەو سێ دەزگایە ئەوەبووە داعش ببێت هۆی راكێشانی هەموو توندڕەوەكانی جیهان لە یەك ناوچەدا، نەك لە هەموو ناوچەكانی جیهاندا بڵاوە بكەن.
ئەو پلانە پێشتر هی بریتانیا بووە، كە ویستوویەتی گرووپێكی ئیسلامی توند هەبن كە زۆر بە توندی پایەكانی ئیسلام بگرن و توانای هەڵكردنیان نەبێت لەگەڵ هیچ لایەنێكی تردا، ئەوەش لە خزمەتی ئیسرائیلدا بەكاربهێنرێت. ئەمریكا لەم دواییانە داوای بەگەڕخستنەوەی ئەو بیرۆكەیەی كردووە.
سنۆودن ووتوویەتی ئەو دەزگا هەواڵگرییانە پێیان باش بووە دوژمن لە ئیسرائیلەوە نزیك بێت، بەڵام چەكەكەیان ئاراستەی ووڵات مسوڵمانەكان بكەن نەك ئیسرائیل.
سایتی ئینتەرسێُت كە زانیارییەكانی لە ئیدوارد سنۆودن وەرگرتووە دەڵێت، ئیدوارد سنۆودن بۆ ماوەی ساڵێكی تەواو لەلایەن مۆسادەوە خولی پێبینراوە دەربارەی هونەری جەنگی و ووتاردان و ئایینناسی.
ئێدوارد جۆزێف سنۆودنی تەمەن 31 ساڵان پێشتر فەرمانبەرێكی پێشكەوتووی دەزگای هەواڵگری ئەمریكا (CIA) بووە، ساڵی 2013 كۆمەڵێك زانیاری هەستیاری داوەتە رۆژنامە بەناوبانگەكانی وەك واشنتن پۆست و گاردیان. دواتر لەلایەن دادگای ئەمریكاوە بە دزەپێكردنی زانیاری هەستیار و سیخوڕی بەسەر ئاساییشی نیشتیمانی ئەمریكاوە تاوانبار كرا، ئەویش بەهۆی بەخشینی ئەو زانیارییانە بە رۆژنامەنووسان. دواتر بەپەلە خۆی گەیاندە ووڵاتی هۆنگ كۆنگ تا لە دەستگیركردنی كتوپڕ رزگاری ببێت. دوای ئەوەی ئەمریكا پاسپۆرتی سنۆودنی پووچەڵ كردەوە، رووی كردە رووسیا و داوای مافی پەنابەری كرد و ئێٍتا لەوێ دەژی.
دوای ئاشكراكردنی ئەو زانیارییانە، سنۆود چەندین خەڵاتی جیهانیی وەرگرت و كاندید كرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئتشتیی نۆبڵ.
