وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا به توندیى سه‌ركۆنه‌ى سووتاندنى لقى به‌غداى پارتى ده‌كات و ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌و جۆره كارانه تۆمه‌تبار ده‌كات.
مۆرگان ئۆرتۆگاس گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر باره‌گاى پارتى له به‌غدا ده‌كات و حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار ده‌كات.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا هاتووه، “به‌توندى هێرشه‌كه‌ى سه‌ر لقى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن چه‌كدارى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى سه‌ربه ئێران ئه‌نجام دراوه”.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه باس له‌وه ده‌كات تواناى قسه‌كردن وره‌خنه‌گرتن به ئازادى ره‌گه‌زێكى گرنگى دیموكراسییه،ده‌بێت حزبه سیاسییه‌كان تواناى به‌شداربوونیان له گه‌نگه‌شه‌كردن هه‌بێت بێ هه‌ڕه‌شه‌ى میلیشیاكان.
دواتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا راسته‌وخۆ هێزه‌كانى سه‌ربه ئێران تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، “هێزه‌كانى سه‌ربه ئێران ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراق كار ده‌كه‌ن،هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیریى تێكبده‌ن وناكۆكى نه‌ژادى وتایفه‌گه‌ریى بنێنه‌وه و دیموكراسى له‌ناو ببه‌ن”.
له كۆتاییشدا ده‌ڵێ، “داواى له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین به به‌رپرسیارێتییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكن به تایبه‌تى له‌و كاته هه‌ستیاره‌دا، كه عێراق به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا و ته‌نگژه‌ى ئابوورى و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رده‌وامى داعش تێیكه‌وتووه”.