سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، نوچه‌نێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى هه‌رێمى كوردستان، له لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ڕووى لۆجیستى و كارگێرییه‌وه ئاماده‌یه بۆ رێكخستنى عومره به‌ڵام چاوه‌ڕوانى بڕیارێك ده‌كه‌ن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، “هەتا ئێستا بە فەرمی لەلایەن دەوڵەتی سعودیه‌وە ئاگادار نەکراوینەتەوە کە کەی گەشتەکان ئەنجام دەدرێن، بەڵام چاوەرێی بڕیارەکانین کە چیمان پێ دەڵێن”
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف روونى كرده‌وه له ساڵانى پێشوو، گەشتی عومرە بە چوار قۆناغ ئەنجام دەدرا و ساڵانە لە سەرەتای مانگی تەشرینی دووهەم ئامادەکارییەکان رادەگەیێندرێت و نزیکەی 25-26 هه‌زار کەس لە هەرێمی کوردستان خۆیان نانووس دەکەن.
نەبەز باسى له‌وه كرد كه وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له هه‌موو رووییه‌كه‌وه ئاماده‌یه و گوتى “ئێمە وەک وەزارەتی ئەوقاف، لە هەموو روویەکى لۆجیستی، كارگێریى، تەکنیکی ئاماده‌یین و هیچ کێشەیەکمان نییە و بەڵام چاوەرێی پەیامی فەرمی لیژنەی باڵای کۆرۆناین بوئهوەی کە بە گەشتیاران و کۆمپانیاکان رابگەیێنین کە ده‌ست به ئامادەکاریی و ناوونوسین بکەن.”