له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى سووتاندنى لقى پارتى له به‌غدا په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و وێراى شه‌رمه‌زاركردنى هێرشه‌كه، تێیدا ئاشكراى كردووه له‌سه‌ر رووداوه‌كه په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى ئه‌نجام داوه.
ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان:
بە تووندی هێرشی ئەمڕۆی تاقمێکی لە یاسادەرچوو بۆ سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی دیموکراتی کوردستان و سووتاندن و بێ ڕێزی کردن بەرامبەر ئاڵای کوردستان لە بەغدا ، ڕیسوا و شەرمەزار دەکەم .
بێ ڕێزی کردن بەرامبەر پیرۆزترین سیمبولی کوردستان و سووتاندنی و هەڵکوتانە سەر بارەگای حیزبێک، کە زۆرترین قوربانی لە پێناو ڕووخانی رژێمی دیکتاتۆری لە عێراق و دابینکردنی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان داوە ، هێرشێکی ئاشکرایە بۆ سەر بەهاکانی دیموکراسی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە عێراقی فیدراڵ‌دا.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران بەڕێز مستەفا کازمی ، گفتوگۆمان دەربارەی ئەم پەلامارە کرد و داوام لێکرد کە دەزگا پەیوەندیدارەکان، دەستبەجێ لێکۆڵینەوە بکەن و ڕێوشوێنی یاساییش، بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بگرنەبەر.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/17