شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت
فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر هێڵین و به حكوومه‌تى به‌غدامان راگه‌یاندووه ئێوه به‌رپرسیارێتى سووتاندنى لقى پارتى هه‌ڵده‌گرن.
ئه‌مڕۆ له به‌غدا له لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه باره‌گاى لقى پێنجى پارتى سووتێنرا، له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا باس له هه‌ڵوێستى خۆیان ده‌كات.
فارس عیسا سه‌رۆكى نوێنه‌رایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا گوتى، “ئێمه وه‌ك حكوومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌تین له‌گه‌ڵ لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار له حكوومه‌تى عێراق و پێمان گوتون كه پاراستنى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌ركى ئێوه‌یه و ئه‌گه‌ر ناتوانن پارێزگاریى له ئێمه بكه‌ن ئه‌وه ده‌بێت ته‌حه‌موولى هه‌ر به‌رپرسیارێتییه‌ك بكه‌ن”.