یهكگرتووى ئیسلامى كوردستان ههڵوێستى لهسهر سووتاندنى ئاڵاى كوردستان و بارهگاكهى پارتى وهرگرت و گوتى، ناكرێ ئاڵاى ههرێمێكى دهستوورى بسووتێنرێت كه هێماى گهلێكى پڕ قوربانییه.
سەبارەت بە سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لایەنە سیاسییەکان ، وتە بێژی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند :
سوتاندنی ئاڵای کوردستان و ، بارەگای پارتە سیاسییەکان ، لە هەر پارێزگا و ناوچەیەکی عێراق ؛ بە هەرێمی کوردستانیشەوە ، دیاردەیەکی ناشارستانییە و ، دژە بە پرنسیپەکانی دیموکراسیەت و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و سیاسی ، هاوکات سوتاندنی ئاڵای هەرێمێکی دەستووری ؛ کە هێمای گەلێکی پڕ قوربانییە ، بۆ کۆتایی هێنان بە ستەمی دیکتاتۆریەت و ، بونیاتنانی عێراقێکی پێشکەوتووی دیموکراسی . مایەی نیگەرانی قووڵ و ، بریندار کردنی هەستی نیشتیمانیی گەلی کوردستانە .
عێراق ، لەم دۆخەدا ، کە پێویستی ژیانیی بە حیواری نیشتیمانی و ، لێک تێگەیشتنی سیاسی قووڵ و ، سەپاندنی ئیرادەی دەوڵەت هەیە ، ئەم جۆرە دیاردانە، هەوڵەکانی چارەسەرکردنی قەیرانەکان ، لەبار دەبات .
ئێمە لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، وێڕای ئیدانە کردن ، داوای هێورکردنەوەی دۆخەکە دەکەین و ، بە پێویستی دەزانین ، دەوڵەت ، هەیبەتی یاسا ، بەسەر کۆی روداوەکاندا بسەپێنێت .
وتە بێژی فەرمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
١٠/١٧/٢٠٢٠