نوچەنێت. ئاژانسەكان
سیاسیەكی تورك رایدەگەیەنێ، كە بەم زووانە عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەكان دەردەكەوێ و قسەدەكات.
دۆگو برینجك، یەكێك لە سیاسییەكانی تورك و سەرۆكی پارتی نیشتمانی توركیا لە میانەی دیدارێكی لەگەڵ كەناڵی (خەبەر تورك) رایگەیاند “بەم زووانە ئۆجەلان لەسەر تەلەفزیۆن دەردەكەوێ و داوایەك لە ئەندام و لایەنگرانی حزبەكەی دەكات كە بەهۆیەوە هاوكێشەكان سەراوژێر دەكاتەوە.
ناوبراو دەشێلێ ، بەهۆی ئەوەی ماوەی 21 ساڵە ئۆجەلان لەلایەن توركیاوە زیندانی كراوە، وەك بوكەڵەیەكی لێهاتووە لەژێر دەستی دەزگای هەواڵگری و حكومەتی توركیاوە و ئەوانیش چۆنیان بوێ بەكاری دێنن.