كاردانه‌وه‌ى میلیشیاكانى عێراق له‌دژى هۆشیار زێبارى به‌رده‌وامه، ته‌نانه‌ت كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئێران له‌دژى زێبارى بابه‌ت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و به‌رگریى له میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن.
چه‌ند رۆژێكه میلیشیاكانى شیعه به لێدوانه‌كانیان هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى و وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق.
سه‌ره‌تا له‌ناو په‌رله‌مان ده‌ستیان پێكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارانى پارتى وه‌ڵامیان دانه‌وه دانیشتنى رۆژى چوارشه‌م وه‌ستا. دواتر له لێدوانه‌كانیان به‌رده‌وام بوون و دواجار ئه‌مڕۆ كه‌ناڵه فه‌رمییه‌كانى ئێرانیش كه‌وتوونه‌ته دژایه‌تى زێبارى.
كه‌ناڵى عالم كه كه‌ناڵێكى ئێرانییه و به زمانى به عه‌ره‌بى بابه‌ته‌كانى په‌خش ده‌كات، راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ره‌وایه‌تى به حه‌شدى شه‌عبى ده‌دات و ده‌ڵێ هۆشیار زێبارى له كه‌ناڵێكى دژ به عێراقییه‌كان ده‌ركه‌وتووه “مه‌به‌ستى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكییه”.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌ب”ى له‌نده‌نى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته راپۆرتێكى كردووه و ده‌ڵێ میلیشیاكان خۆیان له ته‌نگژه‌كان ده‌دزنه‌وه و بابه‌تى هۆشیار زێبارى ده‌وروژێنن.
ئه‌و كاته‌ى به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر هه‌ولێر، هۆشیار زێبارى له تویتێك گوتى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له عێراق، هه‌ر ئه‌وانن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر.