سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت نوچه‌نێت
خاوه‌ن نووسینگه‌كانى كڕین وفرۆشتنى خانووبه‌ره باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆى كزى بازاڕ ئه‌وان زیاتر ئاره‌زووى كڕیارى عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن و قایمقامى هه‌ولێریش ده‌ڵێ عه‌ره‌به‌كان چه‌ند ساڵه له هه‌ولێرن كێشه‌یان دروست نه‌كردووه.
به‌هۆى كزى بازاڕ له ئه‌نجامى ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ى رووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه، كڕین و فرۆشتنى خانووبه‌ره كه‌م بووه‌ته‌وه، خاوه‌ن نووسینگه‌كانى خانووبه‌ره باس له‌وه ده‌كات كڕیارى عه‌ره‌بییان هه‌یه و نووسینگه و خاوه‌ن موڵكه‌كان به‌دواى ئه‌و كڕیارانهن.
مەسعود عوسمان، خاوەنی نووسینگه‌یه‌كى کڕین وفرۆشتنی خانووبەرەیه لە هەولێر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “خاوەن موڵکەکانی ئێمە زیاتر حەزیان لە کڕیاری عەرەبە، چونکە شارەزای نرخەکان نین و پارەی باشیان هەیە بۆ کڕینی موڵکەکە وهەروەها لەوانەشە پشتگیریی لایەنێک یان بەرپرسەکی سیاسی لە عێراقی هەبێ کە رێخۆشکەر بێ بۆ بازرگانیەک بە بیانووی هەبوونی موڵک و خانوو لە باشوری کوردستان”.
بەپێی بەدواداچونی نوچەنێت رێژەی زیاتری عەرەبەکان، نیشتەجێی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونن. هه‌رچه‌نده هیچ رێگرییه‌كیان بۆ نییه، به‌ڵكو به‌هۆى جیاوازى كولتوور ودابونهریتهوهیه.
سەفین جیهاد بەڕێوبەری تاپۆی پیرمام، له لێدوانێكى تایبه‌ت بە نوچەنێتى گوت “بەو دواییە بریارەک دەرچووه کە عەرەبەکان دەتوانن بەبێ رەزامەندی ئاسایش موڵکی نیشتەجێبوون بکڕن. تەنیا رەگەزنامەی عێراقی (جنسیە و نفوس)ـیان هەبێ بە ناویان دەکرێ. بەڵام بۆ زەوییەکانی کشتوکاڵی، پێویستە پشتگیریی ئاسایشییان هەبێ”.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عه‌ره‌به‌كان هیچ كێشه‌یان دروست نه‌كردووه، بۆیه كڕینى خانوو له‌لاى ئه‌وان به دیارده‌یه‌كى ئاسایى ده‌زانرێ، نه‌به‌ز گوتى “هەتا ئێستا هیچ کێشەیەکی ئەوتۆمان لە نێوان عەرەب و کوردەکان نەبووە و عەرەبەکان و هەر کەسێکی غەیرە کوردی باشوور بێت بۆ هەولێر پێویستە لە رووی ئەمنییەوە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان هەبێت.”