شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
محه‌مه‌د ئیلخانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت، باس له چاره‌نووسى پَێنج مووچه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، رێككه‌وتنێك كراوه بۆئه‌وه‌ى به‌غدا ئه‌و مووچانه‌ى ماوه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمى بنێرێ.
دواى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى داوه له برى مانگى نیسان، مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول دابه‌ش بكات، كۆمه‌ڵێك پرسیار له‌لایه‌ن مووچه‌خۆرانه‌وه دروست بووه له‌سه‌ر چاره‌نووسى ئه‌و مووچانه‌ى ده‌مێننه‌وه.
محه‌مه‌د ئیلخانى ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت روونى كرده‌وه، سێ مووچه‌ى كۆن به سیسته‌مى پاشكه‌وت ماوه‌ته‌وه، چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌یه بۆ دانه‌وه‌ى ئه‌م مووچه‌یه یه‌كێكیان دروستكردنى هه‌ژمارى بانكییه.
سه‌باره‌ت به مووچه‌كانى تر، ئیلخانى باس له‌وه ده‌كات حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ئه‌و مووچه‌یه‌ى ئه‌مساڵ ماوه‌ته‌وه به فه‌رمانبه‌ران نه‌دراوه، له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێته‌وه.