سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف دووپاتى ده‌كاته‌وه، بۆ دیزاینكردنى مزگه‌وته‌كان له‌مه‌ودوا په‌یڕه‌وى سێ دیزاین ده‌كرێ و نابێ دیزانى هیچ مزگه‌وتێكیش له هێماى ته‌ریقه‌ته‌كان نزیك بێت.
محه‌مه‌د موشیر به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌ندازه وئاوه‌دانكردنه‌وه له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف وسه‌رپه‌رشتیارى دیزاینى مزگه‌وته‌كان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت ره‌تى كرده‌وه، دیزاینى مزگه‌وته‌كان نزیك بێت له هێماى ته‌ریقه‌كانى وه‌ك نه‌قشبه‌ندیى و قادریى.
محه‌مه‌د موشیر گوتى، “هه‌وڵمان نه‌داوه هیچ هێمایه‌ك له‌مانه به‌كاربهێنن، به‌ڵكو ته‌واوى كورده‌وارى ده‌بێت”.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، ئه‌وان ده‌ستكاریى دیزاینى ناوه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو ته‌نیا جه‌خت له‌سه‌ر ده‌ره‌وه ده‌كه‌نه‌وه له‌شێوه‌ى مناره وگومه‌ز وپه‌نجه‌ره‌كان، كه ده‌بێت به كه‌رسته‌یه‌ك بێت ته‌واو مۆركى كورده‌وارى پێوه دیار بێ.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو نزیكى 20 كۆمپانیا پێشبڕكێیان له‌سه‌ر دیزاینى مزگه‌وته‌كان كرد و نموونه‌ى سێ كۆمپانیا ده‌رچوون، بۆیه هه‌ر كه‌سێك كه بیه‌وێ مزگه‌وت بكات ئه‌وا له‌مه‌ودوا ده‌بێ ره‌چاوى ئه‌و دیزایانه بكات.