سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌مرۆ نرخى دۆلار له به‌رانبه‌ر دینارى عێراق به‌رزبووه، له نووسینگه‌كانى دۆلار نرخى 100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته 125 هه‌زار دینار، كه‌چى له كوردستان نرخى 100 دۆلار به 124 هه‌زار 750 دیناره.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له نووسینگه‌ى “وه‌لید” بۆ گۆڕینه‌وه‌ى دراو له هه‌ولێر به نوچه‌نێت دراوه، له هه‌رێمى كوردستان نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى 124 هه‌زار و 750 هه‌زار دینار بووه.
كه‌چى ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له به‌غدا و شاره‌كانى تر‌ى عێراق نرخى100 دۆلار گه‌یشتووه‌ته 125 هه‌زار دینار.
به‌گوێره‌ى ئه‌و لێكدانه‌وانه‌ى كراوه، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار په‌یوه‌ندى به گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه له عێراق.
تا ئێستا بانكى ناوه‌ندى عێراقى روونكردنه‌وه‌یه‌كى له‌سه‌ر ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ له چه‌ند رۆژى رابردوودا بانكه‌كه رایگه‌یاند، هه‌ندێك له بازرگانان رووداوه سیاسیه‌كان ده‌كه‌نه هه‌لێك بۆ قازانج كرد و ياريكردن به نرخى دۆلار و حكوومه‌ت بیر له دۆزینه‌وه و سزادانیان ده‌كاته‌وه.