شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایگه‌یاند، تاوانبارێكى ترسناكیان گرتووه كه بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ر و چه‌كى به‌ده‌سته‌وه گیراوه و پێشتریش پێنج بڕیارى گرتنى هه‌بووه.
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه نێت رایگه‌یاند، پۆلیس 10-12 كه‌سى گرتووه، كه بڕێكى زۆر ماده‌ى هۆشبه‌ر و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان لابووه.
گوته‌بێژى پۆلیس گوتى، یه‌كێك له گیراوه‌كان پێشتر پێنج فه‌رمانى گرتنى هه‌بووه و‌ئێستا تاوانباره به ماده‌كانى 405 بڕگەی 31 و 342 و 421 و مادەی 14ـی مادە ھۆشبەرەکان، لەگەڵ دوو مادەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارە.
هۆگر عه‌زیز سه‌باره‌ت به‌و تاوانباره باسى له‌وه كرد كه خه‌ڵكى هه‌ولێره و چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر گیراوه به‌ڵام ئێستا گرتنه‌كه‌ى راده‌گه‌ینن.