رۆژى دووشه‌مى رابردوو مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ،پرۆژه‌یه‌كى چاكسازيى ئابوورى به ناوى “كاغه‌زى سپى” راگه‌یاند. ئابووریناسان ره‌خنه له پرۆژه‌كه ده‌گرن و ده‌ڵێن به‌شێكى زۆری دووباره‌یه و به‌شێكى تریشى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى زه‌حمه‌ته.
ماڵپه‌ڕى حوڕه راپۆرتێكى له‌سه‌ر “كاغه‌زى سپى” بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه كارنامه‌ى چاكسازيى ئابوورى كازمییه، رۆژى دووشه‌م راگه‌یه‌نراوه. گوایه له 100 لاپه‌ڕه پێكهاتووه و ماوه‌ى جێبه‌جێكردنه‌كه‌ى سێ تا پێنج ساڵ ده‌خایه‌نێ.
له راپۆرته‌كه ئابووریناسان چه‌ندان ره‌خنه له كۆى پڕۆژه‌كه ده‌گرن. له‌وانه جه‌مال ئه‌سه‌دى ده‌ڵێ، كارنامه‌كه له 96 لاپه‌ڕه بڵاوكراوه‌ته‌وه 47 لاپه‌ڕه‌یان دووباره‌یه.
سه‌لام سمێسم كه ئابووریناسێكى تره پێیوایه، له ڕووى تیۆرییه‌وه كارنامه‌كه‌ى مه‌سته‌فا كازمى بێ كێشه‌یه، به‌ڵام له رووى جێبه‌جێكردنه‌وه ئه‌سته‌مه و ئاسان نییه.
له هاوینى رابردوو په‌رله‌مانى عێراق ره‌زامه‌ندى دا حكوومه‌تى كازمى قه‌رز بكات، به‌و مه‌رجه‌ى له ماوه‌ى 60 رۆژ كارنامه‌ى چاكسازيى ئابوورى به په‌رله‌مان بدات، كه‌چى دواكه‌وت و رۆژى دووشه‌مى رابردوو راگه‌یه‌نرا.