هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره شیعانه‌ى دایه‌وه كه هێرشى ده‌كه‌نه سه‌ر و داوا ده‌كه‌ن داواى لێبوردن له حه‌شدى شه‌عبى بكات. زێبارى ده‌ڵێ، “لێدوانى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هه‌مان تۆمه‌ته‌كانى به‌عسییان بیرهێناینه‌وه، ده‌رده‌ه‌كه‌وێ عه‌قڵیه‌تى سیاسى له عێراق نه‌گۆڕاوه”.
دوێنێ حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى شیعه له‌ناو دانیشتنى په‌رله‌مان، هێرشیان كرده سه‌ر هۆشیار زێبارى و گوتیان ده‌بێ داواى لێبوردن له حه‌شدى شه‌عبى بكات، چونكه له هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێر حه‌شدى تۆمه‌تبار كردووه.
له ئه‌نجامى ئه‌م ره‌فتاره‌یش گرژیى له‌ناو په‌رله‌مان دروست بوو، چونكه په‌رله‌مانتارانى پارتى وه‌ڵامیان دایه‌وه.
هۆشیار زێبارى له په‌یامێكى كورت كه له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باس له لێدوانه‌كانى په‌رله‌مانتاره شیعه‌كان ده‌كات وده‌ڵێ، “لێدوانى په‌رله‌مانتاران سه‌باره‌ت به ئێمه، تۆمه‌ته‌كانى رژێمى سه‌دامییان بیرهێناینه‌وه، كه به‌رگريى و ئۆپۆزسیۆنى نیشتمانیان به به‌كرێگیراوى و ناپاكى تۆمه‌تبار ده‌كرد”.
زێبارى له هه‌مان په‌یام ده‌ڵێ، “وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ عه‌قڵیه‌تى سیاسى گشتگیریى و ره‌گه‌زپه‌رستى نه‌گۆڕاوه، تایفه‌گه‌رى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یشى هاتووه‌ته سه‌ر. ئه‌مه‌یش كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌یه”.