نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ستیفن هیكى باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد و له دیدارێكدا، سه‌رۆكى هه‌رێم گوتى “به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن بۆ سه‌قامگیریى هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن”.
ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى له‌سه‌ر دیداره‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم و باڵیۆزى به‌ریتانیا بڵاوكردووته‌وه و تێیدا هاتووه:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/10/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز ستیفن هیكى، باڵیۆزى به‌ریتانیا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، دۆخى عێراق به‌گشتى و سه‌ختیى دۆخى ئابوورى به‌تایبه‌تى و چۆنیه‌تیى تێپه‌ڕاندنى، گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعشیان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا خواستى به‌رده‌وامیى هاوکاری و هاوبه‌شیى نێوانیان و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا دووپات كرده‌وه. سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى گوتی به‌ریتانیا و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌توانن بۆ سه‌قامگیرى و بنیاتنانى دامه‌زراوه‌كان، هاوكاریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
به‌ڕێز باڵیۆزى به‌ریتانیا خۆشحاڵیى خۆى و پشتگیریى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌نگاوه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌ردوولا بۆ ته‌واوى كێشه‌كانیان بگه‌نه چاره‌سه‌ری، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانیش چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و ته‌واوى كێشه‌كانى ناوخۆى عێراقى به كلیلكى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات له قه‌ڵه‌م دا.
دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى و چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و وڵاتانى دراوسێ و چه‌ند پرسێكى مایه‌ى به‌یاخى هه‌ردوولا، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.