شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ویش هه‌لیقۆزته‌وه وداواى كردووه هۆشیار زێبارى وه‌زیرى پێشووترى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى داواى لێبوردن له حه‌شدى شه‌عبى بكات، له ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته گرژیى كه‌وته نێوان په‌رله‌مانتارانى پارتى و فه‌تح، دانیشتنه‌كه هه‌ڵپه‌سێردرا
دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كاته‌دا كه‌عبى گوتى ده‌بێت هۆشیار زێبارى داواى لێبوردن له حه‌شدى شه‌عبى بكات، چونكه سووكایه‌تى پێكردووه.
مه‌به‌ستى ئه‌و تویته‌ى هۆشیار زێبارییه كه له‌و كاته‌ى مووشه‌ك كرایه سه‌ر هه‌ولێر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى تۆمه‌تبار كرد. هه‌رچه‌نده ئه‌و تویته‌ى هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى له 30 ى مانگى رابردوو بوو، دواى ئه‌م رووداوه په‌رله‌مانى عێراق چه‌ندان دانیشتنى كردووه، كه‌چى ئه‌م بابه‌ته‌ى نه‌وروژاندووه.
بۆیه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ ئاماده‌نه‌بوونى محه‌مه‌د حه‌لبووسى له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه، كرایه هه‌لێك بۆئه‌وه‌ى تۆڵه له‌لایه‌نه كوردییه‌كان بكه‌نه‌وه.
له‌باره‌ى ئه‌م رووداوانه‌ى ئه‌مڕۆ، مه‌یاده نه‌جار په‌رله‌مانتارى پارتى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، “ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن كه‌عبی دانیشتنه‌كه‌ى به‌ڕێوه ده‌برد به‌هۆى ئه‌وه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبووسى ئاماده‌ى دانیشتن نه‌بوو، ئه‌وانیش ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه به‌وه‌ى بوار بدرێت هێرش بكرێته سه‌ر هۆشیار زێباری”.
مه‌یاده زیاتر گێڕانه‌وه‌ى رووداوه‌كه روون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، “په‌رله‌مانتارێك به‌ناوى یوسف كلابی داواى موداخه‌له‌ى كرد و كه هه‌ستا هێرشی كرده سه‌ر هۆشیار زێباری ئێمه‌ش لێیمان قبوڵ نه‌كرد و هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌رى وه‌رگرت و به‌رگریمان له قسه‌كانى هۆشیار زێبارى كرد”
.سه‌باره‌ت به تویته‌كه‌ى زێبارى مه‌یاده نه‌جار گوتى، “هۆشیار زێباری ئه‌وكات له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و قسانه‌ى كرد بوو كه فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كه‌وتبووه به‌ر مووشه‌كى چه‌ند گرووپێكى چه‌كدار ، به ئاشكرایش دیار بوو كێ هێرشى كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر”.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كانى تر‌ى كورد، مه‌یاده نه‌جار باسى له‌وه كرد فراكسیۆنه‌كانى تر‌ى كورد، هه‌ڵوێستیان نه‌بوو وبه‌رگرییان له‌په‌رله‌مانتارانى پارتى نه‌كردووه و له‌به‌رامبه‌رشدا لایه‌نگرى شیعه‌كانیشیان نه‌كردووه.
له 30ى مانگى رابردوو به شه‌ش مووشه‌ك هێرش كرایه‌سه‌ر هه‌ولێر، له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر كه‌وتنه خواره‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكیان نه‌بوو. ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێم راسته‌خۆ هێزه‌كانى لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبییان تۆمه‌تبار كرد. زووتر له ده‌زگاكانى هه‌رێم هۆشیار زێبارى تویتێكى بڵاوكرده‌وه و گوتى ئه‌وانه‌ى له به‌غدا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌وانن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هه‌ولێر. له دیمانه‌یه‌كیش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت رۆژى دواتر به راشكاوى زێبارى گوتى، لیواى 30ى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌و تاوانه‌ى كردووه.