گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له راگه‌یه‌نراوێكدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كى بونیادنه‌رانه له‌سه‌ر دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌یه‌كى پراكتیكى بۆ نه‌وت.
له كاتێكدا به‌رپرسانى باڵاى به‌غدا باس له دامه‌زراندنى كۆمپانیاییه‌ك ده‌كه‌ن بۆ ئیداره‌دانى نه‌وت له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ هه‌ندێك راپۆرت له‌سه‌ر پێنشیاره‌كه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره راپۆرتانه هیچ له گرنگیدانى هه‌رێمى كوردستان كه‌م ناكه‌نه‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به‌م دواییانه چه‌ند راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باسیان له پێشنیازێك ده‌كرد، كه به‌رپرسێكی پله باڵای حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی ئیداره‌دانی داهاتووی بواری نه‌وت و غاز له هه‌رێمی كوردستان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئێمه له‌كاتێكدا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌و راپۆرتانه هیچ له گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره له‌پێشینه‌كانی له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كان و بونیادنه‌رانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی ناگۆڕێت، هه‌وڵه‌كانمان به‌چڕی ده‌مێننه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی پراكتیكی و یاسایی له‌باره‌ی نه‌وت و غاز و ئه‌وه‌ی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و عێراق له‌خۆ ده‌گرێت.
دووباره دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، چاره‌سه‌ری له‌و شێوه‌یه پێویسته له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا بێت له پێناو دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی داهاتی نه‌وت و غاز له عێراق، كه ده‌بێته هۆی دانانی به‌ردی بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هاووڵاتیانی كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراقدا ده‌بێت.
د. جوتیار عادل