رێبوار ته‌ها: دوو مانگه یاساى كۆمپانیاى نه‌وتم ناردووه‌ته هه‌رێم تێبینى خۆیان له‌سه‌ر یاساكه نه‌داوه
له لیژنه‌ى نه‌وت و گاز ته‌نیا نووسراوێكى نێچیرڤان بارزانیمان لایه كه بۆچوونى ته‌واوى كوردى تێدایه له‌سه‌ر نه‌وت
شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتارى یه‌كێتى و جێگرى لیژنه‌ى نه‌وت وگاز له په‌رله‌مانى عێراق، له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت ره‌خنه له سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌گرێ، له‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه نییه كه په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى ده‌كات و ده‌شڵێ، “كاتى خۆى نێچیرڤان بارزانى به روونى نامه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناردووه و داواى كردووه ده‌بێت بۆچوونى كورد وه‌ربگیرێت”.
چه‌ند جارێكه یاساى دامه‌زراندنى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى له لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانى عێراق تاوتوێ ده‌كرێت و دواجار ده‌گه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان. دوێنێ په‌رله‌مانتاران ئاشكرایان كردووه جارێكى تر ئه‌و یاسایه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان كردووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى نه‌وت و گاز و وزه تاوتوێ بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چه‌نده كورد ئاگادارى ئه‌و یاسایه‌یه، رێبوار ته‌ها ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له په‌رله‌مانى عێراق و جێگرى لیژنه‌ى نه‌وت وگاز له ئه‌نجوومه‌نه‌كه، هه‌ندێك زانیارى به “نوچه‌نێت” دا.
رێبوار ته‌ها له سه‌ره‌تاى لێدوانه‌كه‌ى گوتى، “یاساى كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتمانى له خوولى سێى په‌رله‌مانى عێراق تشریع كراوه. كورد له كابینه‌كانى پێشوو كه ئه‌و كات نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت بوو، نامه‌یه‌كى دوورودرێژى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته یاساییه ناردووه بۆ په‌رله‌مانى عێراق و ئێستاش كۆپیه‌كى ئه‌و نووسراوه له‌لاى ئێمه له لیژنه‌ى نه‌وت و گاز هه‌یه”.
رێبوار ته‌ها جێگرى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز له روونكردنه‌وه‌كانى به‌رده‌وام بوو و گوتى، “له‌و نووسراوه‌ى سه‌رۆكى پێشووى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى عێراقی كردووه راوبۆچوونى ته‌واوى كوردی تێدایه. له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانى داواى كردووه په‌له نه‌كرێت له‌م یاسایه و پێویسته راى كورد به روونى له‌م بابه‌ته بنووسرێت و ئه‌و یاسایه بۆ هه‌موو عێراقه ته‌نها بۆ كورد نییه. ئیتر تێبینیه‌كانى خۆى نووسیوه و به حه‌قیقه‌ت بڵێن به تێر‌و ته‌سه‌لى روونكردنه‌وه‌ى داوه له‌سه‌ر یاسایه‌كه و ئێستا ئه‌و نووسراوه بۆته دیكیۆمێنت لاى ئێمه”.
دواتر ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه كرد، هه‌رچه‌نده نێچیرڤان بارزانى داواى ئه‌وه‌ى كردبوو په‌له نه‌كرێت، كه‌چى یاساكه دانرا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا یاساكه رووبه‌ڕووى تانه بووه‌وه. رێبوار ته‌ها گوتى، “خاڵێكى گرنگ له‌و نامه‌یه‌ى نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌یه، ته‌واو روونكردنه‌وه‌ى داوه له‌سه‌ر گرنگى یاساكه و كه ئێستا ته‌شریع نه‌كرێت و په‌له نه‌كرێت له یاساكه به‌و پێیه‌ى هه‌رێمى كوردستان راى خۆى هه‌یه، به‌ڵام یاساكه ته‌شریع كرا كاتێك كه ته‌شریع كرا ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به كورده‌وه هه‌یه توانرا جێى بكرێته‌وه، له‌دواى ته‌شریعكردنه‌كه تانه‌ى لێدرا له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سایه‌تى له عێراق به تایبه‌تى له وه‌زاره‌تى نه‌وت، دادگاى فیدڕاڵییش تانه‌كه‌ى قبوڵكردن و یاساكه راگیرا نه‌چووه بوارى جێبه‌جێكردن” .
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى چۆن جارێكى تر یاساكه گه‌ڕاوه‌ته‌وه په‌رله‌مان، رێبوار گوتى، “ئێستادا حكوومه‌ت و و به‌تایبه‌تى وه‌زاره‌تى نه‌وتى فیدڕاڵى ته‌عدیلێكى بۆ ناردوین ، ده‌بێت ئه‌و مادانه‌ى دادگاى فیدڕاڵى تانه‌كه‌ى له‌سه‌ر قبوڵكرد و یاساكه‌ى له‌سه‌رى راگرت ده‌بێت جارێكى دیكه بێته‌وه په‌رله‌مان و لیژنه‌ى نه‌وت و گاز هه‌موارى بكاته‌وه”.
ئاشكرایشى كرد كه له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى دوو جۆره بۆچوون هه‌یه كه یه‌كێكیان ئه‌سته‌مه، رێبوار ته‌ها جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و گاز گوتى، “ئێستا دوو بۆچون هه‌یه له لیژنه‌ى نه‌وت وگاز وزه‌ى عێراق بۆچوونێكیان ئه‌وه‌یه ته‌نیا ئه‌وه‌ى حكومه‌ت ناردوویه‌تى هه‌موار بكه‌ینه‌وه و بۆچوونى دووه‌م ئه‌وه‌یه هه‌موو یاساكه سه‌رله‌نوێ هه‌موار بكرێته‌وه ئه‌وه‌ش زۆر ئه‌سته‌مه”.
رێبوار ته‌ها ره‌خنه‌ى له سه‌ركرده‌كانى كورد “به‌هه‌موو ره‌نگه‌كانییه‌وه” به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ تێبینیان له‌سه‌ر یاساى كۆمپانیاى نه‌وت نییه، بۆیه گوتى، “لێره پێویستمان به‌وه‌یه چۆن كاك نێچیرڤان راوبۆچوونى كوردى نارد به‌هه‌مان شێوه ئێستا پێویستمان به راوبۆچوونى كورد هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچیان نه‌ناردووه” .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گله‌یی له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد و گوتى، ” گله‌ییم له براده‌رانى هه‌رێم هه‌یه به هه‌موو ره‌نگه‌كانه‌وه چونكه به‌پێى ئه‌وه‌ى من جێگرى ئه‌و لیژنه‌م ده‌بێت نوسراوێكم لا بێت گوزارشت بكات له راى كورد له‌م باره‌وه به‌ڵام لام نییه، زیاتر له دوو مانگه كۆپیه‌كى ئه‌و پڕۆژه‌م ناردووه داوام كردوه له براده‌ران له حكومه‌تى هه‌رێم بۆچوونى خۆیان هه‌بێت به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌داومه‌ته‌وه و تێبینیان نه‌ناردوه له‌سه‌ر یاساكه ئه‌وه‌ش بۆ ئێمه‌ى كورد كێشه‌یه”.
له كۆتایى لێدوانه‌كه‌یشى گوتى، “سبه‌ى كۆبونه‌وه‌مان له په‌رله‌مان تایبه‌ته له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى ئه‌و یاسایه و زۆر زۆر گرنگه به‌وه بۆیه‌كه‌م جار عێراق ده‌بێته خاوه‌نى كۆمپانیه‌ك هاوشێوه‌ى ئارامكۆى سعودیه و و هاوشیوه‌ى وڵاتانى خه‌لیج و ئیمارات” .