شلێر سەعید، نوچە نێت.
ئهمڕۆ لیژنهى باڵاى بهرهنگاربوونهوهى پهتاى كۆرۆنا له ههولێر كۆبوونهوه، پێشبینى دهكرێت چهند بڕیارێكى گرنگ بڵاوبكهنهوه.
ئەمڕۆ 14ی تشرینی یەكەمی 2020 وەزیری تەندروستی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە رەوشی ئێستای کۆرۆنا و دوایین گۆڕانکارییەکان و رێکار و ستراتیژیەتی نوێ بە گشتی و بۆ قوتابخانەکان و زانکۆ بەتایبەت، پێشکەش دەکات.
هەر ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە كۆبونەوەدان .
دكتۆر سامان بەرزنجی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، كە مهبهستی سهرهكی كۆبوونهوهكه، تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستییه لەھەرێمی کوردستان وتەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا ورەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ وپەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.
لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆمان باسی ڕوشی كۆرۆنامان تاوتوێ كرد كە لە كۆتایی دا بڕیارەكان لەم بارەوە ڕادەگەیەنین .
گوتیشی یەك لەو خاڵە گرنگانەی جەختی لەسەردەكەینەوە بەستنی ماسكە لە هەر شوێنەك جموجۆڵی زۆری تێدابێت و لە شوێنە گشتییەكان بۆیە ئیجرائاتی ماسك بەستن بەگرنگ دەزانین بەڵام بەداخەوە خەڵك پابەند نین.
گوتیشی، “تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەتە بە پرۆسەی خوێندن و كردنەوەی هۆڵەكانی خوێندن لە قوتابخانەكان وزانكۆكان لەكۆتایی كۆبونەوەكە بڕیاری لەسەر دەدەین” .
سەبارەت بە پرسیاری ڕۆژنامەنوسان دەربارەی ئایا قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنن ؟ سامان بهرزنجى لەمیانەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكە گوتی، ” دەربارەی قەدەغەی هاتوچۆ هیچ بڕیاری لێنادرێت چونكە قەدەغەی هاتوچۆ پەیوەستە بە ژیان وبژێوی خەڵك بۆیە پابەندبوون بە ڕێنمایەكان و ئاساییبوونەوەی ژیان پەیوەستە بە بەپابەندبون بە ڕێنماییی تەندروستییەكان ئەوەش لە قەدەغەی هاتوچۆمان دوور دەخاتەوە”.