سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌سته‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى زانكۆلاین ئاشكراى ده‌كات، كه پرۆسه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى ناوى قوتابیان له زانكۆلاین هه‌ندێك كێشه‌ى تێكه‌وتووه.
پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى قوتابیان بۆ زانكۆكان له رێى زانكۆلاینه‌وه ده‌بێت، كه له رۆژى 10ى ئه‌م مانگه ده‌ستى پێكردووه و بڕیاره 10 رۆژ به‌رده‌وام بێت.
ئه‌ندامێكى سه‌رپه‌رشتیارى ده‌سته‌ى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى زانكۆلاین له یه‌كێتى قوتابیان ده‌ڵێ، پرۆسه‌كه هه‌ندێك كێشه‌ى تێكه‌وتووه.
حوسێن عوسمان، بەرپرسی لقی قوتابیانی زانکۆی پۆلی تەکنیک و ئەندامی سەرپەرشتی دەستەی پرکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین لە یەکێتی قوتابیانی کوردستان، بە نوچەنێتی راگەیاند، “کێشەی هەرە سەرەکی قوتابیان ئەوەیە کە نەبوونی بڕیاری یەکلاکردنەوەیە و کاتی زۆری دەوێ بۆ تەواوکردنی فۆرمی پڕکردنەوە،هەروەها سەبارەت بە کێشەی نمرەکان ئەوەیە کە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆرمەکە هەندێ جار بەشەکان پێشان نادات”.
حوسێن عوسمان له‌كۆتایى لێدوانه‌كه‌ى باسى له‌وه كرد، ئه‌و خاڵانه پێویستیان به پێداچوونه‌وه هه‌یه و ده‌بێ هاوئاهه‌نگییان له‌گه‌ڵ تۆمارى گشتى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا هه‌بێ، حوسێن گوتى، “بابه‌ته‌كان پێداچوونەوەی وەزارەتی خوێندنى باڵاى پێویستە وهاوهەنگی بەردەواممان لەگەڵ تۆماری گشتی وەزارەتی خوێندنی باڵامان هەیە”.