ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه وده‌ڵێ 100 رۆژ به‌سه‌ر تیرۆركردنى كوشتنى هیشام هاشمى شرۆڤه‌كارى سیاسى تێپه‌ڕیوه، كه‌چى تا ئێستا هیچ كه‌سێك به تۆمه‌تى تیرۆركردنى ئه‌و نه‌دراوه‌ته دادگا.
هیشام هاشمى له شه‌شى ته‌مووزى رابردوو له به‌غدا له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى تیرۆر كرا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌زاییه‌كى ناسراوى گرووپه توندڕه‌وه‌كان بوو، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى ناسرا بوو، كوشتنى هاشمى ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كى زۆرى له‌سه‌ر ئاستى جیهان هه‌بوو.
ئه‌و كاته مسته‌فا كازمى كه ته‌نیا دوو مانگ بوو سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى وه‌رگرتبوو، چووه ماڵه‌كه‌ى هاشمى و گوتى عێراق ناخه‌وێ تا بكوژانى هاشمى نه‌دۆزێته‌وه.
كه‌چى 100 رۆژ به‌سه‌ر كوشتنى هاشمى تێده‌په‌ڕێ و به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى حوڕه تا ئێستا كه‌سێك نه‌گیراوه.
حوڕه ده‌ڵى ناسنامه‌ى بكوژران تا ڕاده‌یه‌كى زۆر ئاشكرایه، كه‌چى تا ئێستا هیچ كه‌سێك نه‌گیراوه. موهه‌نه‌د غزی پسپۆڕ له گرووپه توندڕه‌وه‌كان ده‌ڵێ، “حكوومه‌ت ناتوانێ به‌ڵێنه‌كانى بۆ دۆزینه‌وه‌ى بكوژانى هاشمى بهێنێته‌جێ، هه‌روه‌ها ناتوانێ هێرشه مووشه‌كییه‌كان بوه‌ستێنێ، ته‌نانه‌ت ناتوانێ بچێته سه‌ر ماڵى شێخى هۆزێك”.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه، هیشام هاشمى له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانى حزبوڵاى عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى لێكراوه و بۆیه په‌نجه‌ى تۆمه‌تباركردن بۆ حزبوڵا درێژ ده‌كرێت.