گۆڤارى فۆرین پۆلیسى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ داخستنى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا و گواستنه‌وه‌ى بۆ هه‌ولێر، چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو ئه‌مریكا ده‌بێ واز له‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى ئێستا باڵیۆزخانه به‌غدا بهێنێ كه نیشانه‌ى لوتبه‌رزیى و داگیركاریى بوو، بۆ باڵه‌خانه‌یه‌كى تر ساده بگوازێته‌وه.
فۆرین پۆلیسى پێیوایه ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى ئێستا هه‌یه سیمبولى داگیركاریى ئه‌مریكا بووه بۆ عێراق، نیشانه‌ى لووتبه‌رزیى بووه، بۆیه سه‌رنجى عێراقییه‌كان راكێشاوه و دژایه‌تى ده‌كه‌ن. نووسه‌رى راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له به‌غدا نیشانه‌ى لوتبه‌رزییه‌ك بووه كه ده‌مێكه به‌سه‌رچووه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى گۆڤاره‌كه باڵه‌خانه‌ى ئێستاى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا 750 ملیۆن دۆلارى تێچووه. له 20 باڵه‌خانه پێكهاتووه كه بۆ نووسینگهكانه، له‌گه‌ڵ شه‌ش كۆمه‌ڵگه‌ى نیشته‌جێبوون. رۆژگارێك نزیكه‌ى 16 هه‌زار كه‌س تێیدا كارى كردووه.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه له به‌غداوه بۆ هه‌ولێر سوودى نییه، به‌ڵكو باشتره ئه‌مریكا ئه‌و باڵیۆزخانه دابخات و له‌ناو به‌غدا باڵیۆزخانهیهكى تر‌ى ساده بكاته‌وه.
له درێژه‌ى راپۆرته‌كه باس له ئاڵۆزییه‌كانى عێراق ده‌كرێت و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نابێت ئه‌مریكا ئێستا پشت له عێراقییه‌كان بكات، تووشى هه‌ژموونى ئێران و هه‌ڕه‌شه رێكخراوى تیرۆریستى داعش ببنه‌وه، به‌ڵكو پێویسته به ژماره‌یه‌كى كه‌مى سه‌رباز و نوێنه‌رایه‌تى خۆى هاوكارى به‌هێزبوونى عێراق بكات.