له‌ كه‌ركووك چه‌ند دۆنم زه‌وى جووتیاران له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنه‌؟

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌ نێت

به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى سه‌رگه‌ڕان له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، كۆى رووبه‌رى ئه‌و زه‌وییانه‌ى له‌ ناوچه‌كانى كه‌ركووك رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركاریى ده‌بنه‌وه‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار دۆنمه‌.

تا ئێستا كێشه‌ى زه‌وى جووتیارانى كورد له‌ ناوچه‌كانى كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌، كه‌ له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌ هاورده‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى داگیركردنیان ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده‌ حكوومه‌تى عێراق له‌ مانگى رابردوو كاركردنى گرێبه‌ستى عه‌ره‌به‌كانى راگرتووه‌.

مه‌هدى موباره‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى ناحیه‌ى سه‌رگه‌ڕانى سه‌ر به‌ پارێزگاى كه‌ركووك له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى ده‌كات، كۆى ئه‌و زه‌وییانه‌ بریتین له‌ ملیۆنێك و 200 هه‌زار دۆنم.

مه‌هدى موباره‌ك له‌ به‌شێكى قسه‌كانى باسى له‌ لێكه‌وته‌كانى رووداوى 16ى ئۆكتۆبه‌رى كرد و گوتى، “20 گوندی كوردنشینی کەرکووک ناوچەکەیان چۆڵ کردووە. لە داقووق لە کۆی نۆ گوندی کاکەیی شەش گوند بەتەواوی چۆڵ کراون، لەناوچەی داودە سێ گوند چۆڵ کراون، هەروەها لە دوبز و سەرگەران زیاتر لە 10 گوند چۆڵ کراون”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com