ئه‌مڕۆ شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه وئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتنێكیان له‌سه‌ر سێ خاڵ ئه‌نجامدا.
ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌مشێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: ناوه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانى هاوئاهه‌نگى له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستبه‌جێ بكرێنه‌وه و ده‌ست به‌كاره‌كانیان بكه‌ن.
دووه‌م: چه‌ند لیژنه‌یه‌كى مه‌یدانى سه‌ربازى وئه‌منى دابنرێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخه‌كان. ده‌ست بكرێت به ئاوئاهه‌نگى له‌ڕووى ئه‌منى و سه‌ربازییه‌وه بۆ دانانى ناوه‌ندێكى هاوئاهه‌نگى له هه‌رێمى دیاله.
سێیه‌م: رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمێك تا كارى بازگه‌كان و بنكه هاوبه‌شه‌كان رێكبخات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تاوان و تیرۆر.
ئه‌مه دووه‌م رێككه‌وتنى هه‌رێم و به‌غدایه كه له ماوه‌ى كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام بدرێت و رۆژى هه‌ینى رابردوویش هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ى شنگال رێككه‌وتنیان كرد.