شلێر سه‌عید، نوچه نێت
دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى هه‌رێم، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى پوخته‌ى روونكردنه‌وه‌كانى وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ر مووچه ئاشكرا كرد، كه تێیدا چاره‌نووسى ئه‌و لێبڕینه دیار نییه كه له دوو مووچه جێبه‌جێ كراوه.
ئه‌مڕۆ ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى كوردستان بۆماوه‌ى چوار كاتژمێر له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان كۆبووه‌وه بۆئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه بدات.
زیاد جه‌بارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان، دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به‌شێك له روونكردنه‌وه‌كانى وه‌زیرى دارایى ئاشكرا كرد كه به‌مشێوه‌یه خواره‌وه:
یه‌كه‌م: مووچه‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول ده‌بێت، چونكه وه‌زیر بڕیارێكى لایه كه دووپات له‌سه‌ر رێكخستنى ناوى مووچه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌و پێنج مووچه‌یه‌ى له‌لای حكوومه‌ت ده‌مێنێته‌وه، باس له‌وه كراوه سێ مووچه‌یان بۆ ساڵى 2016-2017 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى حكوومه‌ت، دووه‌كه‌ى تر به‌غدا به‌ڵێنى داوه بیداته‌وه، ئه‌گه‌ریش نه‌دراوه حكوومه‌تى هه‌رێمى قسه‌یه‌كى تر‌ى ده‌بێ.
سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و لێبڕینه‌ى كه له دوو مانگى رابردوو جێبه‌جێكراوه، دیار نییه چى به‌سه‌ر دێ.