سه‌نگه‌ر ئاكره‌یى، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئاشكراى ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ زانكۆ و په‌یمانگاكان بڕیارى خوێندنى ئاوێته دراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ پێدان و ته‌رخانكردنى به‌شه ناوخۆییه‌كان نه‌دراوه.
خوێندنى ئاوێته ئه‌وه‌یه بۆ خوێندنى وانه پراكتیكییان قوتابیان له هۆڵه‌كان ئاماده ده‌بن و به‌شه تیۆرییه‌كانیش له رێگه‌ى ئۆنلاین ده‌خوێنن. به‌مه‌یش قوتابی ناچار ده‌بێ له زانكۆ یان په‌یمانگاكه‌ى ئاماده بێت كه زۆرجار له‌ڕووى جوگرافییه‌وه له شوێنى نیشته‌جێبوونى دووره.
بۆیه پێویستیان به به‌شه ناوخۆیى ده‌بێ،پاکستان ئەمین، راگرى په‌یمانگه‌ى تەکنیکی سۆران له لێدوانێكى بۆ نوچه نێت باسى له‌وه كرد تا ئێستا له‌لایه‌ن خوێندنى باڵاوه هیچ بڕیارێك بۆ پێدان و گرتنى به‌شه ناوخۆییه‌كان نه‌دراوه.
ئه‌و راگره له لێدوانه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد به‌هۆى نه‌بوونى بڕیارى نوێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ودارایى، ئه‌وان ناتوانن هیچ گرێبه‌ستێك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى به‌شه ناوخۆییه‌كان، پاكستان ئه‌مین گوتى، “هەتا ئێستا بڕیاری کردنەوەی بەشەناوخۆیی نەدراوە، چونکە گرێبەستی ساڵانەی دەوێ و ناتوانین هیچ بەشە ناوخۆییەک بە کرێ بگرین بە تایبەت لەم دۆخەی ئێستادا کە پێویستە بەهەماهەنگی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی بێت و بڕیارەکە لای ئەوانە.”