ئێران چوار ملیار دۆلار قه‌رزى لاى عێراق هه‌یه، به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنراوه، عێراق ناتوانێ قه‌رزه‌كانى بداته‌وه. دوێنێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م پرسه پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى ئێران گه‌یشته به‌غدا، میدیاكانى ئێران ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر میكانیزمێكى نوێ رێككه‌وتووین، كه‌چى عێراق ئه‌مه ره‌تده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ عێراق و ئێران بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان له‌سه‌ر هیچ میكانیزمێكى نوێ رێكنه‌كه‌وتوون، وه‌ك میدیاكانى ئێران باسیان كردووه.
حوڕه ئه‌و زانیارییانه‌ى له عێراق وه‌رگرتووه، سه‌رچاوه‌كان له عێراق گوتوویانه به‌رپرسانى عێراق به عه‌بدولناسر هیمه‌تى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندیى ئێرانیان گوتووه، هه‌ر به میكانیزمه كۆنه‌كه قه‌رزه‌كان ده‌ده‌ینه‌وه.
میكانیزكه كۆنه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه عێراق راسته‌وخۆ پاره‌كه ناداته‌وه، به‌ڵكو له خزمه‌تگوزارییه‌كانى تر‌ى ده‌گێڕێته‌وه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ئێران
جیا له‌وه‌یش ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه رێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانیزمى نوێ كرابێ، چونكه عێراق ناتوانێ بێ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى ئه‌مریكا رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانى میكانیزمى نوێ بكات.
ئه‌و پاره‌یه‌ى كه وه‌ك قه‌رز له‌لاى عێراقه، به‌هاى ئه‌و كاره‌با و گازه سروشتییه‌یه كه ئێران به عێراقى ده‌فرۆشێ. به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى دارایى ئێران به ته‌واوى كه‌وتووه‌ته ژێر سزاكانى ئه‌مریكا بۆیه عێراق ناتوانێ راسته‌وخۆ پاره‌كه بداته‌وه.
له ماڵى حوڕه باس له‌وه كراوه، بژارده‌یه‌كى تر هه‌بووه كه له‌رێى چینه‌وه ئه‌م پاره‌یه بدرێته‌وه. كه‌چى ئه‌م شێوازه‌یش شكستى هێناوه.