له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ 10 رۆژ وه‌زیرى دارایى بۆ جارى دووه‌م ده‌چێته‌ په‌رله‌مان

0

ئه‌سعه‌د مورادى، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

هه‌رچه‌نده‌ هه‌فته‌ى رابردوو له‌گه‌ڵ تیمى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت وه‌زیرى دارایى هه‌رێم له‌ په‌رله‌مان بوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ سبه‌یش جارێكى تر بچێته‌ په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ بدات.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان تایبەت بە نوچەنێتی گوت، سبه‌ى وه‌زیرى دارایى له‌ په‌رله‌مان ئاماده‌ ده‌بێ بۆئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ و گۆڕینى خشته‌ى مووچه‌ له‌ مانگى چواره‌وه‌ بۆ مانگى نۆ بدات.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ روونیشى كرده‌وه،‌ وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مانیش ئاماده‌ ده‌بێ، ئاماده‌بوونیشیان له‌سه‌ر داواى خۆیان بووه‌، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى كۆده‌بنه‌وه‌.

سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى دووپاتیشى كرده‌وه‌ ئه‌وان وه‌ك په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر فشارى خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و تا روونكردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن وه‌زیرى دارایى بدرێ.

وێراى ئه‌وه‌ى مووچه‌ى مانگى نیسانى فه‌رمانبه‌ران دواكه‌وتووه‌، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌ بڕیارى وه‌زاره‌تى دارایى ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه‌ پێشبینى ده‌كرێ بدرێ، مووچه‌ى مانگى ئه‌یلوول بێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com