ئه‌مڕۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان وسه‌رۆك كۆمارى عێراق له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه وتاوتوێى ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ته‌ندروستى و ئه‌منییه‌یان كرد، كه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق هاتووه‌ته ئاراوه.
ئه‌مڕۆ له دیوانى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكى هه‌رێم وجێگره‌كه‌ى و سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكى حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبوونه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه باسكراوه و له ده‌قه‌كه‌ى هاتووه:
نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12/10/2020 له سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه تایبه‌ت بوو به بارودۆخى عێراق به‌گشتى و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى. ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق، كۆبوونه‌وه به په‌رۆشه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و باره قورسه دارایى و ئه‌منى و ته‌ندروستییه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان هاتووه‌ته ئاراوه و پشتیوانیى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌ت و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه فیدراڵییه‌كان دووپات كرده‌وه بۆ پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات، به‌تایبه‌تى ڕه‌خساندنى كه‌شێكى سه‌قامگیر و له‌بار بۆ كار و ئه‌ركى نوێنه‌رایه‌تیى وڵاتانى دۆست و نێرده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له عێراق.
كۆبوونه‌وه ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقى تاوتوێ كرد و پشتیوانیى خۆى بۆ زه‌مینه‌سازى بۆ هه‌ڵبژاردنێكى سه‌ركه‌وتووانه له عێراق ده‌ربڕى. ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و جێبه‌جێكردنى مادده‌ى (140)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه بوون و ئاماده‌بووان هاوهه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه‌كانى ئه‌و ناوچانه و پاراستنى مافه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان و گه‌ره‌نتیكردنى كه‌شێكى له‌بارى پێكه‌وه‌ژیان له‌و ناوچانه.
كۆبوونه‌وه پشتگیریى خۆى بۆ دوایین ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌موو هه‌وڵێكى گۆڕینى دیموگرافى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ڕه‌تكرده‌وه و داواى كرد حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق میكانیزمى ئارامى و ئاسایشى ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر بكات.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسى هه‌نگاوه‌كانى گفتوگۆى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرا وكۆبوونه‌وه پشتیوانیى خۆى بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌رى یه‌كجاره‌كیى كێشه و بابه‌ته هه‌ڵواسراوه‌كان ده‌ربڕى به ئاراسته‌یه‌ك كه تیایدا ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق به‌گشتى پارێزراو بن.
دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو، تیایدا باسى ئه‌و كێشه و گرفتانه كرا كه وه‌ك هه‌موو جیهان له ده‌ره‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانییه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌تایبه‌تى كێشه و قه‌یرانى دارایى. كۆبوونه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه بۆ تێپه‌راندنى ئه‌م دۆخه سه‌خته و پاراستنى به‌رژوه‌ندییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان، پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان توانایان یه‌ك بخه‌ن و یه‌كرێز و یه‌كهه‌ڵوێست ڕووبه‌ڕووى ئه‌م دۆخه هه‌ستیاره و ئه‌گه‌ره‌كانى داهاتوو ببنه‌وه. كۆبوونه‌وه شه‌هیدكردنى ئه‌فسه‌رى ئاسایش غازى ساڵخ ئالیخانى له سنوورى پارێزگاى دهۆك شه‌رمه‌زار كرد.